کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوژینی مامۆستا هەژاری ئەدیب کۆچی دوایی کرد

10:48 - 18 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: هاوژینی شاعێر، نووسەر، وەرگێڕ و ئەدیبی ناوداری کورد مامۆستا هەژار شەرەفکەندی (موکریانی) لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا، شەوی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، "مەعسوومە ئەحمەدی" بە هۆی پیری و نەخۆشی لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

 "مەعسوومە ئەحمەدی"، لەدایکبووی ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی  لە گوندی (نۆبار)ی بۆکان و هاوسەری مامۆستای پلەبەرزی گەل هەژار موکریانی دوای هەڵاتن و ئاوارەبوونی مامۆستا هەژار پاش کۆماری کوردستان، بەخێوکردنی شێرکۆی کوڕە گەورەی دەکەوێتە ئەستۆی و پاشان ڕووی کردووەتە باشووری کوردستان".

بەرهەمی ژیانی هاوبەشی مامۆستا هەژار و خاتوو مەعسوومە چوار کوڕە بەناوەکانی "شێرکۆ، خانی، مستەفا و زاگرۆس."

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرخۆشی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری بنەماڵەی شەرەفکەندی و ئەحمەدی دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.