کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێی دێموکراتەوە بۆ سەقزی قارەمان

22:21 - 16 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: چالاکیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە قوڵایی خاکی کوردستاندا بەردەوامە و ئەمجارە ڕۆڵەکانی دێموکرات لە سەقز  جامانەی شاخیان لە ملی شار کرد.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ٧ی ئێوارە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی "کەسنەزان"، سەر بە شاری سەقز کۆبوونەوەیەکی بەرینیان بۆ خەڵک پیکهێنا.

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا تراکت و وێنەی حیزبی و هەروەها ئاڵای کوردستانیان لە نێوان خەڵکدا بڵاو کردووەتەوە .

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو مەئموورییەتەدا بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەکانی گەل و نیشتمان سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد و بۆ دریژەدان بە مەئمووریەتی خۆیان شوێنەکەیان بەجیهێشت.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان