کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەرزەی خستووەتە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران

18:26 - 11 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: چالاکی و حزووری هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە نێوخۆی وڵاتدا دەسەڵاتی پووشاڵیی ڕێژیمی ئێرانی وەلەرزە خستووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ناو شاری سنە، چوار ماشین لە هێزە ئیتلاعاتییەکان وێڕای هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران، لە نزیک تێرمیناڵی تاران، ئیستی بازڕەسیان داناوە و بە شێوەیەکی چڕوپڕ خەڵک دەپشکنن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوەش کرد کە ڕێژیمی ئێران لە ترسی حزووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین کوردستانی بە هێزی دڕندەی خۆی تەنیوە.

هاوکات هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شاری شنۆ باسی لەوە کرد، هەلیکۆپتێرێک لە ورمێ بەرەو شنۆ فڕیوە و لەگەڵ ئەوەی کە سپای تێرۆریستی پاسداران هێزەکانی خۆی لە گوندەکانی نەرزیوێ، حەسەنووران، تاچیناوێ، سینگان و چەند شوێنیتر بە چەکی قورس جێگیر کردووە، پەهبادەکی لە ئاسمانی ناوچەکهدا دەگەڕێن و دووژمن ترسێکی زۆرێکی لێ نیشتووە.

هەروەها زۆرێک لە مۆرەکانی ڕێژیمی ئێران و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە لە ترسی حزووری بەرفراوانی پێشمەرگە لە نێوخۆی وڵات، بۆ هاتوچۆی نێوان شارەکان لە ماشێنی شەخسی کەڵک وەردەگرن.