کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران

03:54 - 27 خاکەلێوه 2717

کوردستان میدیا: ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە شاری سەردەشت کەوتنە بەر پەلاماری هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری سەردەشت. کەوتنە بەر پەلاماری هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران و لە ئاکامدا چەند کۆڵبەری کورد کوژران و بریندار بوون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ڕێژیم لە ناوچەی هۆدەرانـی سەردەشت هێرشێان کردووەتەوە سەر ئەو کۆڵبەرانە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ٤ کۆڵبەر کوژرا و برێندار بوونە و هەروەها هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە پاسگای دەشتی کەپران و بەردەپان کەوتونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە و هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ناهێڵن خەڵکی ئەو ناوچەیە بە هانای کۆڵبەرانەوە بچن.

شوناسی یەکێک لەو کۆڵبەرە کوردەی کە بە دەستی ‌هێزە جەلادەکانی ڕێژیم کوژراوە ئەحمەد مام قادری ڕاگەیەندراوە.

هەروەها ئەو هێزانەی ڕێژیم نەیانهێشتووە کە خەڵک کۆڵبەرانی بریندار بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازن.

هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ٩ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراوە بریندار بوونە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەروەها ڕایگەیاند کە خەڵکی شاری سەردەشت و ناوچەکە ڕژاونەتە شوێنی دەرگیری نێوان کۆڵبەرانی کورد و هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران.

زانیاری تەکمیلی دواتر بڵاو دەکرێتەوە.