کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ کەوتنە کەمینی یەکترەوە و کوژرا و برینداریان لێ کەوتەوە

11:54 - 12 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ کەوتوونەتە کەمینی یەکترەوە و ژمارەیەک کوژرا و برینداریان لێ کەوتووەتەوە.

فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، که ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ٩ی شەو، هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی هێزی پێشمەرگە لە پشت گوندی "قورووشاوێ" سەر بە شاری شنۆ کەوتوونەتە کەمینی یەکترەوە و تەقەیان لە یەکتری کردووە.

بەپێی ئەو هەواڵەی فەرماندەییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە یەکتر، ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕێژیم کوژراو و بریندار بوونه و ڕێژیمیش ئامبوولانسی بۆ شوێنی دەرگیرییەکە ڕەوانە کردووە.