کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتێکی تویتێری بۆ لەقاودانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت

12:31 - 20 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: بۆ زیاتر ناساندنی دۆسییەی تێرۆری دوکتۆر قاسملوو، بە ناوەندەکانی بڕیاری نێودەوڵەتی و بیروڕای گشتیی دنیای دەرەوە و لەقاودانی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران، هەڵمەتێکی تویتێری بەڕێوە دەچێت.

بە بۆنەی ٢٩مین ساڵڕۆژی تێرۆری دۆکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئوتریش بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ لەسەر ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٢ لەسەر ١٣ی ژووئییەی ٢٠١٨ی زایینی، لەم کاتە دیاریکراوانەی خوارەوەدا هەڵمەتێکی هاوبەشی توویتێری بەڕێوە دەبەن.

بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: کاتژمێر ٢٢:٣٠

بە کاتی باشووری کوردستان: کاتژمێر ٢١:٠٠

بە کاتی ناوەندی ئورووپا: کاتژمێر ٢٠:٠٠

بە کاتی واشینگتۆن: ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ

بۆ ئاگاداریی زیاتر دەتوانن سەردانی پێگە ئێلکترۆنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکەن،کە لە خوارەوەدا ناونیشانیان هاتووە:

www.Kurdistanmedia.com

www.khwendkaran.com

www.twitter.com/@xwendkaranoffic

instagram/@xwendkaran.official

www.facebook.com/democratic.student.union.of.iranian.kurdistan

ماوەیەک پێش، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە بارەی دۆسییەی تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە وڵاتی ئوتریش چەند بەڵگەی ئاشکرا و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە، پێش بە سیاسەتی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران بگرن.