کوردستان میدیا: پاش سەردانە دیپلۆماسییەکەی مستەفا هیجری بۆ وڵاتانی ئورووپایی و چاوپێکەوتن و دانیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی و حکوومی ئەو وڵاتانە، رۆژنامەی کوردستان بۆ زیاتر تیشک خستنە سەر ئەو سەردانە و دەسکەوتە سیاسییەکانی وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێزییان ئەنجام داوە.
دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەیە:
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به مه‌به‌ستی سه‌فه‌رێكی دیپلۆماتیك و به‌پێی مه‌ئمووریه‌تێك كه ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب پێی ڕأسپاردبوو سه‌ردانی چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان كردووه. بۆ زانیاری زیاتر له‌م پێوه‌ندییه و هه‌روه‌ها تاوتوێ كردنی هه‌ندێ پرس و باسی گرینگ كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگیی دواییدا له ناوچه‌كه و ئێران و كوردستان و حیزبی دێموكرات ڕوویان داوه، ڕۆژنامه‌ی كوردستان وتووێژێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان پێك هێناوه كه ده‌قی وتووێژه‌كه له‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستاندا پێشكه‌ش به خوێنه‌رانی كوردستان ده‌كرێ.
كوردستان: وێڕای ڕێز و سڵاو بۆ به‌ڕێزتان و به‌خێرهاتنه‌وه‌تان له‌و سه‌فه‌ره دیپلۆماتیكه‌ی كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووتانه. هه‌روه‌ك له نزیكه‌وه ئاگادارن له چه‌ند مانگی دوواییدا و به تایبه‌ت دوو حه‌تووی ڕأبردوو كۆمه‌ڵێك ڕووداو و پێشهات هاتوونه‌ته گۆڕێ كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه تووشی گۆڕان ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌م بابه‌ته و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌فه‌ره دیپلۆماتیكه‌ی كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بووتانه چه‌ن پرسیارێك ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین، هیوادارین به وه‌ڵامه‌كانتان ڕۆژنامه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌ند بفه‌رموون.
کوردستان: به‌ڕێز كاك مسته‌فا له ڕۆژانی دواییدا له سه‌فه‌رێكی دیپلۆماتیك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕانه‌ته‌وه بۆ كوردستان، وێڕای به‌خێرهاتنه‌وه‌تان ئه‌گه‌ر بفه‌رموون مه‌به‌ستان له سازدانی وه‌ها سه‌فه‌رێكی دیپلۆماتیك چ بووه؟
مسته‌فا هێجری: وه‌ك ئاگادارن وتووێژه‌كانی نێوان گرووپی ١+٥ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیار بوو له مانگی ژووه‌ن به دوای ته‌وافوقی گشتی به ئیمزای لایه‌نه‌كان بگا. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووین كه ئه‌و ته‌وافوقه دێته دی و ئاسه‌واره‌كانی دوای ته‌وافوقه‌كه گرینگی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر وه‌زعی ناوچه و ئێران، له لایه‌كی دیكه‌وه شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی ناوچه، ده‌وری كۆماری ئیسلامی له هه‌لایسان و درێژه‌كێشانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان، ده‌وری داعش و یارمه‌تیدانی كۆماری ئیسلامی به‌و هێزه و هه‌ندێك خاڵی دیكه، پێویستی ئه‌م سه‌فه‌ره و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك داموده‌زگاكانی ئه‌مریكایی و ئاڵمانی هێنایه ئاراوه.
کوردستان: له سه‌فه‌ری ئه‌مساڵتاندا وێڕای چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكاتان كردووه، ئه‌وه‌ی كه له‌م سه‌فه‌ره‌تاندا به‌رچاوه بوو، پێشوازیی گه‌رمی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بوو له ئا‌مریكا، به‌ڕێزتان هۆكاری ئه‌م پێشوازییه گه‌رم و گۆڕه له چیدا ده‌بینن؟
مسته‌فا هێجری: ته‌وافوقی گشتی نێوان گرووپی وڵاتانی 1+5 له‌گه‌ڵ ئێران له كۆنگره و داموده‌زگاكانی ئه‌مریكادا مشت و مڕێكی زۆر توندی پێك هێنابوو، به‌تایبه‌ت جیاوازی بۆچوون له نێوان كۆمارییه‌كان و دێموكراته‌كانی كۆنگره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ببوو به ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باس و موناقیشه‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه به شێوه‌یه‌ك كه كۆماریخوازه‌كان زۆر به جیددی دژی ئیمزاكردنی ئه‌و ته‌وافوقنامه‌یه بوون و دێموكراته‌كان زۆرتر لایه‌نگر، له‌م پێوه‌ندییه‌دا بۆ هه‌ردوو لا گرینگ بوو كه ڕای حیزبی دێموكرات له زمانی سكرتێری ئه‌و حیزبه‌وه ببیسن، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی كه كاتم هه‌بوو، نوێنه‌رانی هه‌ردووك لا به وردی گوێیان له ڕاوبۆچوونه‌كانم گرت و سرنجه‌كانی خۆیان ده‌خسته به‌رباس و ڕۆژبه‌ڕۆژ ژماره‌ی كه‌سانێك كه خوازیاری بیستنی بیروڕای من ده‌بوون زۆرتر ده‌بوو، ئه‌وه یه‌ك له هۆیه‌كانی پێشوازی گه‌رمی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بوون.
کوردستان: سه‌فه‌ری ئێوه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ گه‌رمه‌ی وتووێژه‌كانی گرووپی ٥+١ له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی دانووستانكاری ئێرانی له‌سه‌ر پرسی ناوه‌كی ئێران. چۆن بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشوازی باش له ئێوه كرا له‌و چاو پێكه‌وتانه‌دا؟
مسته‌فا هێجری: له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا و له بۆچوونی لایه‌نه‌كاندا بۆم ده‌ركه‌وت كه زۆریك له‌و لایه‌نه‌نانه به چاویكی گوماناوی سه‌یری ته‌وافوقنامه ده‌كه‌ن چوونكه له ئێران به گومانن و پێیان وانیه كه ئێران له‌گه‌لیان ڕاست ده‌كا و ئه‌و خاڵانه له ته‌وافووقه‌كه كه ئێران ئیمزای كردوه به ته‌واوی جێبه‌جێیان ده‌كا، به تایبه‌ت كه ئه‌وان هه‌موو باش له بیریانه كه له ڕابردوودا جارێكی دیكه‌ش ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌وافوقی له‌گه‌ڵ كردوون به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه به پێچه‌وانه‌ی ته‌وافووقنامه‌كه، ئێران به دوور له چاوی پشكێنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی هێندێك چالاكی گوماناوی له بواری پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌ست پێكردووه، كه ئه‌وه بوو به هۆی ناكۆكییه‌كی گه‌وره له نێوان ئێران و خۆرئاوا تا گه‌یشته بریاری گه‌ماروكان بۆ سزادانی ئێران.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و لایه‌نه‌نانه به تایبه‌ت نوێنه‌رانی كۆماریخوازه‌كانی كونگره‌ی ئا‌مریكا بە تەوافوقەكانی ناڕازی بوون چوونكە پێیان وابوو بەو تەوافووقنامە كە بە گوێرەی پێویست ڕێگر نابێ كە ئێران لە داهاتوودا و لە كاتێكی گونجاو‌دا، بە تایبەت دوای هەڵگیرانی گەمارۆكان لەسەری، جارێكی دیكە بە پێچەوانەی خاڵەكانی تەوافووقنامەكە دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە مەبەستی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی بكا. ئەوە بوو كە بە باشی ئامادەیی خۆیان دەردەبڕی كە لەگەڵ من چاوپێكەوتن پێك بێنن و گوێ لە بۆچوونەكانم بگرن.
کوردستان: ڕوانگه‌ی وڵاتانی بیانی و به‌تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له‌هه‌مبه‌ر پرسی كورد له‌چاو چه‌ن ساڵی ڕابردوو كه ئێوه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌تان كردبوو چ جیاوازییه‌كی بوو؟
مستەفا هجری: هەرچەند مێژ سالە ئەمریكایی و ئۆرووپاییەكان كورد دەناسن، بەڵام ئاڵوگۆڕەكانی یەك دوو ساڵی ڕابردوو لە ناوچە، بە تایبەت شەڕی كورد دژ بە داعش وەك شەڕ دژی تیرور، ڕێگا پێدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاوارەكانی شەڕی نێوخۆیی عێراق و سووریە، تۆلێرانسی كوردەكان لە هەمبەر ئایینە جیاوازەكان بە تایبەت مەسیحییەكان كە لە دەست قەڵاچوی هێزە ڕادیكاڵە موسڵمانەكان پەنایان بۆ كوردستان هێناوە و بە حورمەت پەنادراون، و زۆر تایبەتمەندی دیكە بوون بە هۆی ئەوەی كە له ئێستادا كورد وەكوو نەتەوەیەكی پێشكەوتنخواز كە باوەڕی بە دێموكراسی و مافی مرۆڤ هەیە باشتر لە ڕابردوو بناسرێ و سەرنجی خۆرئاوا زیاتر بەلای خۆیدا ڕا بكێشێ.
کوردستان: وه‌ك سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، تا چه‌ند گه‌شبین بوون به‌م سه‌فه‌ره؟
مستەفا هجری: پێش سەفەرەكەم ئەو بۆچوونە هەبوو كە ڕەنگە ئەو وڵاتانە لە بەر ئەوەی لەگەڵ كۆماری ئێسلامی لە وتووێژێكی چڕ دان و زۆر بویان گرینگە كە لەگەڵ ئەم ڕێژیمە لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم بە تەوافوق بگەن، بەو جۆرەی كە چاوەڕوان دەكرێت ئامادە نەبن پێشوازی لە سكرتێری حیزبی دێموكرات وەك حیزبێكی جیددی ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم بكەن، بەڵام ڕاستییەكان جۆرێكی دیكە بوون بە باشی پێشوازیان لە ئامادەبوون و چاوپێكەوتنی من كرد و بە وردی گوێبیستی ڕاو و بۆچوونی من بوون، بۆیە پێم وایە سەفەرەكە لە كاتێكی گونجاو‌دا بوو.
کوردستان: له ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا و وڵاتانی ئۆرووپایی تا چه‌نده حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌ور و ڕۆڵی هه‌یه؟
مستەفا هێجری: یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ناوەندەكانی بڕیاردان لە وڵاتانی پێشكەوتوو بە دەموو دەزگایی كردنی ئەو ناوەندانەیە، بەو واتایەی كه پێش له بڕیاردان لەسەر پرسە گرینگەكان، بێجگە لەوەی كە ژووره فیكرییەكان (Think tank) دوای وردبوونەوە و لێكدانەوەی هەمەلایەنەیەی پرسەكان، گوێ لە كەسایەتی و حیزب و لایەنەكانی دیكەش كە دەیانناسن دەگرن، قازانج و زەرەری بڕیارەكە و ... لێك دەدەنەوە. لەو ڕاستایەدا حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران وەك حیزبێكی ڕاستوێژ كە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژی و هەڵگری بیر و بۆچوون و پرنسیبە ناسراوەكانی سەردەمە، قسەو بۆچوونەكانی سەرنجی دەدرێتێ و بە گرینگ وەردەگیرێ.
کوردستان: له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر چه‌شنه پێشهاتێكی سیاسی و سه‌ربازیدا پێتان وایه وڵاتانی ڕۆژئاوایی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌ن؟
مسته‌فا هیجری: لام وایە چاوەڕوانی ئەوەی كە وڵاتانی خۆرئاوایی لە هەر چەشنە ڕووداوێكی سیاسی و سەربازیدا پیشتیوانی نەتەوەی كورد لە خۆرهەڵاتی كوردستان یان هەر شوێنێكی دیكەش بكەن چاوەڕوانییەكی له‌جێی خۆیدا نییه، چوونكە ئەو وڵاتانە لە هەموو ڕووداوەكاندا لە پێشدا لایەنی قازانج و زەرەری خۆیان هەڵدەسەنگینن و بە دوای ئەودا كۆمەڵێك تێبینی و لێكدانەوەی خۆیان هەیە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن یارمەتیدەر، دژ و یا بێلایەن بن، بەو پێیە پێویستە بۆ ڕاكێشانی سرنج و یارمەتییەكانی هەندەران بۆلای خۆمان، هێز و توانا جۆراوجۆرەكانی خۆمان بخەینە گەڕ، سیاسەت و چۆنیەتی خەبات و هەڵسوكەوتمان لە هێڵێكی درووستدا بەرینە پێش و ببینە هێز لە گۆڕەپانی خەبات بە دژی كۆنەپەرەستی، دواكەوتوویی و دیكتاتۆریدا، كاتێك لەو چوارچێوەدا، بووین بە هێزێكی شوێندانەر ئەمریكا و لایەنی دیكەش پشتیوانیمان دەكەن.
كوردستان: به‌ڕێز كاك مسته‌فا، وێڕای ده‌سخۆشی، جارێكی دیكه به‌خێرهاتنه‌وه‌تان ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتوو و ته‌ندروست بن.
ئەم وتووێژە لە ژمارەی ٦٥٧ی رۆژنامەی كوردستان ئورگانی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بڵاو كراوەتەوە.