کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وێنەگرێکی کورد دیپڵۆمی شانازیی لە فیستیڤاڵێکی وێنەگریی ئامریکا بە دەست هێنا

15:43 - 12 سەرماوەز 2714

کوردستان میدیا: وێنەگری کوردی خەڵکی مەهاباد لە فیستیڤاڵی لوسی ئاورادی ئامریکا دیپڵۆمی شانازیی پێ بەخشرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، وێنەگرێکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی مەنسوور محەممەدی کە بە وێنەیەکەوە لە فیسیتڤاڵی نێودەوڵەتیی لوسی ئاواردی ئامریکاوە بەشداری کربوو، خەڵاتی بەدەست هێنا.

لە وێنەی ئەم وێنەگرە کوردەدا، دیمەنێک لە گوندی خورینجی سەر بە پیرانشار کە تێیدا پۆلێک حاجی لەق‌لەق لەسەر تاشەبەردێک هێلانە دەکەن، نەخشێندراوە.

فیستیڤاڵی لوسی ئاواردی ئامریکا بە بەشداری ٢٧ هەزار وێنەگر لە ١٠٤ وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

مەنسوور محەممەدی، وێنەگری کورد خەڵکی مەهاباد هەتا ئێستا ٥ خەڵاتی لە ئەم فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییە و چەندین خەڵاتی دیکەی فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا بەدەست هێناوە.