کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەزیری بێهداشتی ڕێژیم لە بارەی کەلوپەلی پزشکییەوە هۆشداری داوە

17:58 - 7 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران، گوشارێکی زۆری بۆ سەر دامودەزگاکانی ڕێژیم هێناوە و بەرپرسانی ڕێژیمیش بە هەڕەشە و دڵخۆشکردن وڵامی خەڵک دەدەنەوە.

 هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە زاری سەید "حەسەن هاشمی"، وزیری بێهداشتی ڕێژیمی ئێران، بڵاویان کردووەتەوە، کە ناوبراو باسی لەوە کردووە، ئیدعاکانی ئامریکا لە بارەی دوا و دەرمان و کەرەستەی پزشکی بێبنەمایە و ئەو وڵاتە گەمارۆ دەخاتە سەر ئەوە بەشەش.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ نوێنەرانی ڕێژیمی ئێران، لە دەرەوەی وڵات وتوویەتی: "ئێمە لە بەشی پزشکی و دەوا و دەرماندا ئیزن نادەین، هیچ خەسارێک بەر خەڵک بکەوێت".

وەزیری بێهداشتی ڕێژیم لە قسەکانیدا جەختی کردووەتەوە، کە یەکێک لە بەرنامەکانی ئامریکا گوشارهێنان بۆ بەشی دەرمان و کەرەستەی پزشکییە، بۆیە ئێمە دەبێ ئامادە بین و لە کاتی خۆیدا بەباشی کێشەکان چارەسەر بکەین.

هاشمی، باسی لەوەش کردووە، ئێمە لە بەشی سڵامەت و تەندروستیدا کێشەی وەک فەزای فیزیکی، هێزی مرۆیی، کەرەستەی پزشکی و کێشەگەلی دیکەمان هەیە.

قسەکانی وەزیری بێهداشتی ڕێژیمی ئێران لە کاتێکدایە، کە نرخی دەوا و دەرمان لە ئێراندا جیا لەوەی کە بەرز بووەتەوە و هەندێک لە دەرمانەکانیش بۆ نەخۆشیی تایبەت لە دەرمانخانەکاندا دەست ناکەون، ڕێژیمیش خۆی بە داهاتانەی جیاجیا نرخی دەوا و دەرمانەکان بەرز دەکاتەوە.

مانگی ڕابردووش، "داریووش ئارمان"، بەرپرسی ئەنجومەنی خێرخوازی و پشتیوانی لە نەخۆشەکانی گورچیلە، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حكوومەتی "ئیلنا"، بەرزبوونەوەی ١٠٠ هەتا ٢٠٠ لەسەدیی نرخی دەرمانی نەخۆشییە دیالیزییەکان و پەیوەندی گورچیلەی بۆ کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام و سەپاندنی گەمارۆی بەرفراوانتر گەڕاندووەتەوە، ناوبراو بە ئاماژەکردن بە دەرمانی نەخۆشەکانی گورچیلە وتوویەتی: نرخی ئەم دەرمانانە لە ١٣٠ هەزار تمەن بۆ ٢٦٠ هەزار تمەن بەرز بوونەتەوە و دواتر بە ٣٢٠  هەزار تمەنیش گەیشتووە.

بەرزبوونەوەی نرخی دەرمانەکان لە ئێراندا و بیمەنەبوونی دەرمانە پێویستەکان و بەتایبەتی نەخۆشییە تایبەتەکان، کێشەی زۆری بۆ خەڵکی ئێران دروست کردووە.