کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەفدێکی حیزبی دێموکرات سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد

12:17 - 10 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری لە ڕێوڕەسمی ۲٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان و ساڵیادی کۆچی دوایی عەزیز محەممەددا کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکەوتی ۹ پووشپەڕی ۱۳۹۷ی هەتاوی وەفدێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی بەڕێز تەیمور مستەفایی ئەندامی ناوەندی سیاسی بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ۲٥ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی شیوعی کوردستان و ساڵیادی کۆچی دوایی کۆچکردووعەزیز محەممەد سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا وتاری حیزبی شیوعی کوردستان لەلایەن سکرتێری گشتی ئەم حیزبە بەرێز کاوە مەحموود پێشکەش کرا کە تێیدا باسیان لە خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەیان کرد؛ هەروەها ڕۆڵی عەزیز محەممەد تێکۆشەری ناوداری کورد لە مێژووی ئەو حیزبەیان بە گرنگ و کاریگەر وەسف کرد.

 لە بەشێکی تری ئەو ڕێوڕەسمەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئەو ڕێوڕەسمه چەندین بڕگەی تریش پێشکەش کران.