کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەڵامی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مستەفا هیجری سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکرات

14:33 - 27 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی لە پەیامێکدا وەڵامی مستەفا هیجری سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لە پێوەندی لەگەڵ ئازاد کردنی شنگالدا دایەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سڵاو و ڕێز


بە سوپاسەوە نامەی بەڕێزتان بە بۆنەی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شنگال گەییشتە دەستمان.

زۆر سپاس بۆ هەستی بەڕێزتان. بێ‏گومان هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ئازادکردنی شنگال و هەموو ناوچەکانی دیکەش، ئازایەتی و داستانێکی بێ‏وێنەی تۆمار کرد و ئێستا ناوی پێشمەرگە لە هەموو دنیادا بۆتە هێمای ئازایەتی و جوامێری.

پشت بەخوا و هێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان، شکستی کۆتایی تیرۆریستان لەسەر دەستی پێشمەرگە دەبێت.

ئێوەیش هەر شاد وسەرکەوتوو بن.

مەسعوود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٦ـی١١ـی٢٠١٥