کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاسدارانی ڕێژیم بەهۆی بێ‌دەسەڵاتییانەوە لەدژی حیزب درووشم دەدەن

15:32 - 4 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: پاش کوژرانی یەکێک لە جاشە بەناوبانگەکانی ناوچەی نەغەدە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چڵکاوخۆرانی ئەم ناوچە دەستیان کرد بە درووشمدان و جنێوفرۆشی بەرامبەر بە حیزب.

کاناڵە تێلێگرامییەکانی سەر بە ڕێژیم کۆمەڵێک گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە لەگۆڕکردنی چڵکاوخۆری ناوزڕاو، "حوسێن تەیموور بەیگ" یان بڵاو کردەوە کە تێیدا جاش و پاسدارەکانی سەر بە سپای پاسداران لەدژی حیزب جنێو دەدەن و بەهۆی بێ‌دەسەڵاتییانەوە کە نیشانەی دۆشدامانیان لە هێزی پێشمەرگەیە لەدژی پێشمەرگە و حیزبە دژبەرەکانی ڕێژیم بێڕێزی دەکەن.

هاوکات بەرنوێژی هەینی نەغەدە لە دەربڕینێکدا بۆ بەشدارانی ئەو ڕێوڕەسمە وێڕای بێڕێزی بە هێزە شۆرشگێڕەکان لە ڕووی ترس لە چارەنووسی نادیاری خۆی و هاوپیاڵەکانی، داوای لە بەرپرسانی ڕێژیم کردووە کە تۆڵە بکەنەوە.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕی ٩٧ی هەتاوی بلاوی کردەوە لە درێژەی کار و چالاکی و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری نەغەدە بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئێران، بە ناوی "حوسێن تەیموور بەیگ" خەڵکی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار، دانیشتووی شاری نەغەدە به سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.

ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیمی ئێران لە شەڕەکانی پێشوودا دژی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری کردووە و هەروەها فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش بە ناوی شەهید "ڕەسووڵ حاجی عەوڵا" بە دەستی ئەو جاشەی ڕێژیم تێرۆر کراوە.