کوردستان میدیا: پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی شیرین عیبادی له‌مه‌ڕ رزگار کردنی گیانی زیندانیانی سیاسیی له زیندانه‌کانی ئێران که باری جه‌سته‌ییان ناله‌باره، حیزبی دێمۆکرات پشتیوانیی خۆی له‌و بانگه‌وازه ده‌ربڕی.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی پشتیوانی له بانگه‌وازی شیرین عیبادی، به‌م چه‌شنه‌یه:
خاتوو شیرین عیبادی، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل، له بانگه‌وازێکدا وێڕای مه‌حکووم کردنی مه‌رگی گوماناوی و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانییه سیاسییه‌کان له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا و ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی که هه‌ڕه‌شه له گیانی ئه‌و زیندانییانه ده‌که‌ن، داوای کردووه که نه‌رگس محه‌ممه‌دی، محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند و حوسێن ره‌ونه‌قی مه‌له‌کی، سێ به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا که گیرۆده‌ی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار بوون و گیانیان له مه‌ترسی دایه، بێ هیچ شه‌رت و مه‌رجێک ئازاد بکرێن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وه‌ک لایه‌نگری شێلگیری مافی مرۆڤ، پشتیوانیی خۆی له‌و بانگه‌وازه‌ی خاتوو شیرین عیبادی راده‌گه‌یه‌نێ و به رێزه‌وه سه‌یری هه‌وڵی هه‌ر لایه‌نێکی داکۆکیکار له مافی مرۆڤ له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌کا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
١٨ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی
٧ی ژوئه‌نی ٢٠١٢ی زایینی