کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات لە کۆچەر بیرکار

12:14 - 12 گەلاوێژ 2718

کوردستان‌ میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی و جیهانیی بیرمەندی کورد کۆچەر بیرکار، پیرۆزبایی لەو زانایە کرد.

مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکی پیرۆزباییدا ڕێزی لە سەرکەوتنی مەزنی بیرمەندی کورد کۆچەر بیرکار گرت.

دەقی پەیامەکەی بەڕێز مستەفا هیجری بەم شێوەیە:

بەڕێز و تێکۆشەر کۆچەر بیرکار

هەواڵی سەرکەوتنتان له بەدەستهێنانی میدالیای بەرزی زانستی، وەک ڕۆڵەیەکی کورد و به تایبەت وەک ڕۆڵەیەکی خەڵکی شارەدێی قارەمانپەروەی "نێ"،  سەربەرز به خەباتی نەتەوایەتی و مەکۆی دێموکرات؛ بوو به هۆی دڵخۆشیمان.

 بەو بۆنەوه پیرۆزبایی گەرممان پێشکەش به ئێوه و هەموو "نێ"ییە خۆشەویستەکان و خەڵکی چاوکراوەی کورد لە هەموو شوێنێک دەکەین.

نموونەتان له هەموو کوردستان و بەتایبەت لە کوردستانی روژهەڵات فراوان و سەرکەوتنەکانتان بەردەوام بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری