کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:32 - 14 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی زەڕەیان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "ڕۆستەم مورادی" کوڕی محەممەد خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە ساڵی ۱۳٥۹ی هەتاوی پەیوندی کردووە بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتەوە و چەندین ساڵ پێشمەرگە بووە؛ هەر لەو ساڵەدا ئاوارەی عێراق دەبێت و لە ئۆردوگای مەیدانی سەربەقەزای کەلار نیشتەجێ دەبێت.

 پاشان ڕادەگوازرێتەوە بۆ ئۆردوگای ڕۆمادی تا ساڵی ١٩٩١و دواتر لە شارۆچکەی زەڕەیان نیشتەجێ بووە؛ ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا تا کۆچی دوایی لە حیزب دانەبڕاوە و ئەندامێکی دڵسۆز و بەوەفای حیزب بووە.

حیزبی دێموکرات سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و خۆی بە شەریک و هاوخەمییان دەزانێت.