کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی مەولوودەوە

21:16 - 3 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزەرتی محەممەدەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانان کرد.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی جێژنی مەولوود، ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەممەد(د.خ) پیرۆزبایی گەرمی خۆم پێشکەش بە هەموو موسوڵمانانی جیهان بە تایبەت خوشک و برا موسوڵمانەکانمان لە کوردستانی ئێران دەکەم.
وێڕای ئاواتی تێپەڕکردنی ڕۆژانی خۆشی جێژن، بە هیوای ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری و ئاشتی و ئارامی بۆ هەموو لایەک.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری
٣ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی