کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتیی حیزب لە پێڕەوانی ئایینی مەسیحی

15:33 - 9 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەر عیسای مەسیح و سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی جێژنەکانی لەدایک بوونی پێغەمبەر، عیسای مەسیح و سەری ساڵی تازەی زایینیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم پێشکەش بە پەیڕەوانی ئایینی مەسیحی، بە تایبەت ئەو بەشە لە خوشک و برا مەسیحییەکانمان کە لە کوردستانی ئێراندا دەژین، دەکەم.

هیوادارم ساڵی ٢٠١٨ ساڵی پێکەوە ژیانی برایانەی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوە جیاوازەکان لە هەموو شوینێک بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستەفا هیجری