کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی مستەفا هیجری بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە

18:17 - 15 پووشپەڕ 2716

كوردستان میدیا: مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێكی پێشكەش بە هاووڵاتیان كرد.

دەقی پەیامەكە:

بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی گەرم لە هەموو بنەماڵەی شەهیدان بە تایبەت بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەكانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەم كە بە دەستی بە كرێگیراوانی ڕێژێمی كۆماری ئیسلامی لەبەرگرییەكی ڕەوا و قارەمانانە و لە پێناو ئامانجەكانی گەڵی كورددا شەهید كران.

هەروەها پیرۆزبایی لە زیندانی سیاسی و بنەماڵەكانیان، خەڵكی كورد لە كوردستانی ئێران و بە گشتی لە هەموو گەڵی كورد دەكەم.

هیوادارم ئەم جێژنە سەرەتای دەستپێكردنی ڕۆژانی جێژن و خۆشی ڕاستەقینەی سەركەوتنی خەباتی هەمەلایەنەی شۆڕشی نوێ گەلەكەمان بێ كە ئاكامەكەی ڕزگاری لە چەنگ زۆرداری ڕێژێمی كۆماری ئیسلامییە.

جارێكی دیكە جێژنتان پیرۆز بێ

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
مستەفا هیجری

١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی
٥ی ژوئیەی ٢٠١٦ی زایینی