به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی منداڵان (١ی ژووئه‌ن به‌رانبه‌ر به ١٢ جۆزه‌ردان)، ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا وتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فاتیح ساڵحی، چالاکی بواری مافی منداڵان و به‌رنامه‌سازی ته‌له‌فزیۆن پێکهێناوه.
فاتیح ساڵحی
کوردستان میدیا: فاتیح ساڵحی، چالاکی بواری منداڵان گوتی، رێژیمی ئێران کونڤانسیۆن مافی منداڵانی به شێوه‌یه‌کی مه‌رجدار په‌سند کردووه، به‌ڵام پابه‌ندی یاساکانی ئه‌م کونڤانسیۆنه نییه.
ده‌قی وتووێژه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
کوردستان میدیا: هۆکاری دیاری کردنی رۆژێکی تایبه‌ت به رۆژی جیهانیی منداڵان چییه و ئایا دیاری کردنی وه‌ها رۆژێک، بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه؟
فاتیح ساڵحی: له راستیدا دیاری کردنی وه‌ها رۆژێک وه‌کوو رۆژی جیهانیی منداڵان، بۆ دابین کردنی مافی منداڵ له چوارچێوه‌ی یاساکانی تایبه‌ت که به‌رهه‌می هه‌وڵی بێ وچانی چالاکانی ئه‌و بواره پاش شه‌ڕی یه‌که‌م و ودووهه‌می جیهانی بووه. له راستیدا پاش شه‌ڕه ماڵ وێرانکه‌ره‌کانی یه‌که‌م و دووهه‌می جیهانی، کۆمه‌ڵگای مرۆڤ به‌و ئاکامه گه‌یشت که له‌مه‌ڕ مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤ، کۆمه‌ڵێک یاسا په‌سند بکات که نه‌وه‌ی داهاتوو بپارێزێت. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ به هاریکاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی، کۆمه‌ڵێک یاسایان له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌سند کرد که ئه‌و یاسایانه پارێزه‌ری مافی منداڵان بن و ئه‌م یاسایانه‌ش له ژێر ناوی کونڤانسیۆنی مافی منداڵان، واتایه‌کی یاسایی به خۆوه گرت.
کوردستان میدیا: ئایا دیاری کردنی وه‌ها رۆژێک توانیویه‌تی کاریگه‌ریی له بارودۆخی منداڵان و دابین کردنی مافی منداڵان هه‌بێت؟ وه ئایا وه‌ها کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر بارودۆخی منداڵانی ئێران و به‌تایبه‌ت منداڵانی کورد ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه؟
فاتیح ساڵحی: له وه‌ڵامی به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که‌تاندا ده‌بێ بڵێم، کاریگه‌ریی وه‌ها یاسا و رێکه‌وتننامه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتووه‌کاندا به‌رچاو که‌وتووه و به بێ هیچ گومانێک به‌شێکی به‌رچاو له پێشکه‌وتنه‌کانی ژیاری مرۆڤایه‌تی له چه‌رخی ئێستادا، قه‌رزداری په‌سند کردنی ئه‌و یاسایه‌یه.
به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌تان، ده‌بێ ئه‌وه بێژم که ئێران له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ١٣٧٣ی هه‌تاوی کونڤانسیۆنی مافی منداڵانی به شێوه‌یه‌کی مه‌رجدار و یه‌کانگیر له‌گه‌ڵ یاسای نێوخۆیی وڵات په‌سند کردووه، هه‌ر بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشێل کردنی یاساکانی ئه‌و کونڤانسیۆنه له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستی پێ کرد و رێژیمی ئێران به هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی خۆی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ منداڵان کرد و هیچ یاسا و بنه‌واشه‌یه‌کی په‌سندکراوی کونڤانسیۆنی مافی منداڵانی ره‌چاو نه‌کرد و به‌م چه‌شنه منداڵانی ئێران به تێکڕای پێکهاته‌کانییه‌وه وه‌کوو کورد، تورک، به‌لووچ، عه‌ره‌ب ،ئازه‌ری و فارس و ... بوون به قوربانیی خه‌مساردییه‌کانی رێژیمی ئیسلامی ئێران.
کوردستان میدیا: به بڕوای ئێوه ئه‌رکی بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا له‌هه‌مبه‌ر مافی منداڵان چییه؟
فاتیح ساڵحی: له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌بێ بێژین، به پێچه‌وانه‌ی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان که حکوومه‌ته‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان سه‌رپه‌رستی منداڵانیان له ئه‌ستۆیه، له ئێران‌دا نه ته‌نیا ئه‌و کاره نالوێت، به‌ڵکوو حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بوونه‌ته به‌ربه‌ستێک له‌هه‌مبه‌ر دابین کرانی مافی منداڵان. هه‌ر بۆیه له وه‌ها بارودۆخێکدا ئه‌رکی بنه‌ماڵه و ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌کان زێده‌تر له هه‌ر کاتێکی دیکە جێگای بایه‌خه. له‌به‌ر ئه‌وه که بنه‌ماڵه وه‌کوو وێستگه‌ی یه‌که‌می فێر بوون و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و ناوه‌نده مه‌ده‌نییه‌کان وه‌کوو رێنوێنکه‌ری په‌روه‌رده‌یی و فه‌رهه‌نگیی منداڵان رۆڵێکی به‌رچاوی له پێشکه‌وتنی سه‌رباشقه‌ی په‌روه‌رده کردنی منداڵان له ئه‌ستۆ دایه و ده‌بێ ئه‌و بۆشاییه که رێژیمی ئێران خولقاندوویه‌تی، پڕ بکه‌نه‌وه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران