کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە

12:52 - 25 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان، بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، چالاکیی بەرینی تەبلییغاتی بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەکانی مەهاباد، بانە، پاوە، سەقز، سنە و ورمێ، ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتیان، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، نووسینی دروشم و کردنەوەی ئاگر لە شوێنە بەرزەکان بەرز ڕاگرت.

ئەو شوێنانەی شاری بانە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتیین لە: ئارمەردە، بلوار سلێمان‌بەگ، بلوار کوردستان، گوندی شوێ، کەوپێچی سەروو.

لە شاری ورمێ لەم شوێنانەدا چالاکیی بەڕێوە چووە: شارەکی ئیسار، پارکینگی پارکی "تخم مرغ"، گەلیی قاسملوو و بەرزایییەکانی پشتی گوندی گێسیانی ناوچەی مەرگەوەڕ، ئاگر کراوەتەوە و تەقەی خۆشی کراوە.

ئەو شوێنانەی کە لە گوندەکانی دەوروبەری شاری سنە چالاکییان تێدا بەڕێوە چووە بریتییە لە: گوندی سەیان لە ناوچەی حوسێناوا و لەسەر شاخەکانی دەوروبەری گوندی سەرهوویە بەم بۆنەوە ئاگر هەڵکرا.

لە شاری پاوە، بە نووسینی دروشم لە شەقامەکانی ئەم شارە ئەم یادە بەرز ڕاگیرا.

هەروەها لەسەر شاخی ڕووشی شاری سەقز ئاگر هەڵکرا و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات نوێ كردووەتەوە.

لە هەمان ڕاستادا لە گوندی نێی دێموکراتپەروەر لەم شوێنانە تراکت و پۆستێر بڵاو کراوەتەوە: دەوروبەری مزگەوتی سەحابی جابانی کوردی، دەوروبەری گەڕەکی بێتپ، گەڕەکی کانی گەزنە، گەڕەکی شەڕگە، گەڕەکی مەنبەعەکە، گەڕەکی کانی کارێز، نانوایی ئەمین ئەرژەنگی، گەڕەکی شەخسەکە ١ و ٢ و گەڕەکەکانی دەوروبەری، گەڕەکی حەمە گۆڵی، گەڕەکی نانوایی سەروو، گەڕەکی بێهداشت و چەند گەڕەکێکی دیکەی گوند.