کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامانی حیزب لە نێوخۆ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بەردەوامە

12:08 - 29 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە کوردستان، بە هەڵکردنی ئاگر، یادی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتییان بەرز ڕاگرت.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ، لە شاری نۆدشەی دێموکراتپەروەر، لە چەند شوێنێك ئاگری پیرۆزی ٢٥ی گەلاوێژیان کردەوە، کە بووە جێی دڵخۆشیی خەڵک.

هەروەها لە گوندی گوڵچییەری مەریوان ئەندامانی حیزب چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.