کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە درێژەی هەیە

11:35 - 27 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵاتدا، بە ئەنجامدانی کار و چالاکیی تەبلیغیی، پەیمان لەگەڵ شەهیدانی ڤییەن نوێ دەکەنەوە.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، درێژەدەرانی ڕێبازی قاسملوو، لە شاری کرماشان و گوندەکانی سەقز، بە بۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی تێرۆر کردنی د. قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ شەهیدان نوێ کردووەتەوە،

لەم شوێنانەی شاری کرماشان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە: (گەڕەکی حافزییەی کرماشان، شارەکی ڕوودەکی).

هەروەها لە گوندەکانی قاراوا  و کارێزە، سەر بە شاری سەقز، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چووە.