کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، لە کوردستان درێژەیان هەیە

12:34 - 27 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، لە شارەکانی کوردستان، یادی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبیان بەرز ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، لە شاری بۆکان، سەقز، گوندەکانی شیان و ئەوێهەنگ، بە کردنەوەی ئاگر و هەڵكردنی ئاڵای کوردستان پیرۆز کرد و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و شەهیدان نوێ کردەوە.

ئەو شوێنانەی لە شاری بۆکان  ئاڵای کوردستانیان تێدا ‌هەڵکراوە بریتین لە: سەر تەپکی پاسگای ناچیت، سەر تەپکی بازاڕی حەیوانات

هەروەها لە گوندی شیان سەر بە ژاوەرۆی سنە، ئەندامانی حیزبی دێموکرات سەرەڕای میلیتاریزەکردنی گوند لە لایەن چڵکاوخۆر و دەستوپێوەندەکانی ڕێژیمەوە، توانیان چالاکیی تەبلیغیی بەرین بەڕێوە ببەن و ئاگری پیرۆزی ٢٥ی گەلاوێژ بکەنەوە.

هەر بەم بۆنەوەی لاوانی گوندی ئەویهەنگی سەر بە شاری مەریوان، سوێندی وەفادارییان بە سەنگەری شەهید ناسر فەتاحی لە کوچکەسووری سەربەرزەوە خوارد و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکراتیان نوێ کردەوە.

 شیاوی ئاماژەیە ئەندامانی حیزبی دێموکرات، بە ئەنجامدانی چالاکیی لە شاری تاران، یادی ٢٥ی گەلاوێژیان بەرز ڕاگرت.