کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان و سیستان و بەلووچستان، بێکارترین پارێزگاکانی ئێرانن

19:09 - 6 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم، لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا، پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان و سیستان و بەلووچستان زۆرترین ڕێژەی بیکاریان هەیە.

ناوەندی ئاماری ڕێژیم، ئەتڵەسی بیکاریی بەهاری ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی  بڵاو کردووە، کە بە ڕێزەوە، پارێزگاکانی، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان، سیستان و بەلووچستان، خوزستان و لوڕستان، پێنج پارێزگان کە زۆرترین ڕێژەی بێکاریان لە ئاستی ئێراندا هەیە.

ڕێژەی بێکاری لە ئێراندا، لەو ئەتڵەسەدا، بە شێوەی نێوەنجی ١٢/١٪ دیاری کراوە که پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری ٢٢/٨٪ ، کرماشان ١٩/٤٪ و پارێزگای سیستان و بەلووچستان ١٨/٦٪ ، نرخی بێکاریان لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا هەبووه.

جێگەی ئاماژەیە، کە بەڕێوەبەری گشتیی تەعاوون کار و ڕفاه کۆمەڵایەتیی کرماشان، ڕایگەیاندووە، پارێزگای کرماشان بە نیسبەت ئەو ئامارە کە بڵاو کراوەتەوە، ڕێژەی بێکاری زۆرترە و باسی لەوە کردووە، کە ٣٢ لەسەدی بێکارەکانی کرماشان، خوێندنی باڵایان تەواو کردووە.

پارێزگاکانی چوارمەحاڵ و بەختیاری، کرماشان و سیستان و بەلووچستان، بە بەردەوامی لە ڕێزەکانی یەکەمی بێکاری لە ئاستی ئێراندان و دەیان ساڵە کە خەڵکی ئەو شارانە، لەگەڵ قەیرانی بێکاری بەرەوڕوون و ڕێژیمیش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بیکاری هەوڵ نادات و لەپێناو سیاسەتە فاشیستی و دژە مرۆڤانەکانی، بە بەردەوامی هەوڵی ئەوە دەدات کە شارە غەیرە فارسەکان، لە هەموو بواریک لە قەیراندا بن.