کوردستان میدیا: جێژنی ٧٢ھەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پایتەختی وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، نوێنەرانی حیزب و ڕێكخراوە كوردستانییەكان و ڕەوەندی كورد لە وڵاتی دانمارك، جێژنی ٧٢ھەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو.
سەرەتای ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەكێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەھیدانی كوردستان و بە تایبەتی تازەترین شەهیدانی ڕاسان دەستی پێكرد.
پەیامی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی دانمارك، لە لایەن مەجید جنیكانلوو پێشكەش كرا.
لە بەشێك لەو پەیامەدا باس لەوە کرابوو ئهمڕۆ له حالێکدا یادی دامهزرانی حیزبی دێمۆکرات پیرۆز ڕادهگرین که ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست بههۆی شهڕی تێرۆریزم و پهرهگرتنی فاشیزمی مهزههبی که سهرچاوهکهی له بیروباوهڕی کۆماری ئیسلامیهوه دهبیندرێ، بووەته گرینگترین مهڵبهندی ئاڵو گۆڕهکانی جیهانی و بۆچوونی دروست کردنی سهرلهنوێی ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست هاتۆته ئاراوه و كورد ئەمڕۆ وەك ھێزێكی بە باندۆر لە ڕەوتی ڕووداوەكانی جیھان و بەتایبەتی شەڕی دژی تێرۆر دەبینرێت و ئەوە بێجگە لەوەیكە بەداخەوە بووە ھۆی شەھید بوونی ھەزاران ڕۆڵەی كورد بەدەستی ڕەشی تێرۆر، بەڵام بەخۆشیەوە ئیرادەی نەتەوەی كورد بە سەر تاریک پەرەستاندا سەركەوت و كورد و ھێزی پێشمەرگەی كوردستان وەک یەكەم ھێزی پارێزگاری لە بەھا مرۆیەكان لە سەر ئاستی جیھان تەماشا دەكرێ و بەرھەمی ئەو قوربانیدانە ، بەرەوپێش چوونی دۆزی كورد لە باشوور و ڕۆژئاوای كوردستانە .
پاشان لەو ڕێوڕەسمەدا شێعرێك لە لایەن سامرەند فەیزی پێشكەش كرا.
هەروەها چەندین پەیام و بروسكەی پیرۆزبایی لەلایەن حیزب و ڕێكخراوە كوردستانییەكان بۆ ئەم ڕێوڕەسمە نێردرابوون کە بریتین لە:
ـ پارتی دێموكراتی كوردستان
ـ كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
ـ پارتی سۆسیالیستی كوردستان
ـ پارتی پێشڤەڕۆی كورد لە سووریە
ـ پارتی دێموكراتی كوردستانی باكوور
ـ پارتی ماف و ئازادی ھاكپار
ـ پارتی ئازادی كوردستان- باكوور
ـ كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
ـ فێدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە دانمارك
ـ ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریە ئەنەكەسە
ڕێوڕەسمەكە به شایی و ھەڵپەڕكێی كوردی به دەنگی ھونەرمەند یەحیا عەبدۆڵا و پەیمان میلان كۆتایی پێهات.