کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە دادگای نێونەتەوەیی، سکاڵای بە دژی ئامریکا تۆمار کردووە

13:04 - 26 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بە هۆی  گەمارۆوە یەکلایەنانەکانی ئامریکا بۆ سەر خۆی، لە دادگای نێونەتەوەییی لاهە، دژی ئەم وڵاتە سکاڵای تۆمار کردووە.

محەممەدجەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، بە دژی ئامریکا لە دادگای نێونەتەوەیی لە لاهەی هولەند سکاڵای تۆمار کردووە و  بابەتی سکاڵاکەشی لە پێوەندیی لەگەڵ سەپاندنی گەمارۆوە ئابوورییە یەکلایەنانەکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ناوبردووە و سەپاندنی ئەم گەمارۆیانەی بە نایاسایی زانیوە.

ئەم ڕێژیمە هەروەها لە ساڵی ١٣٩٥یش، بە هۆی دەسبەرداگرتنی ٢ میلیارد دۆلار لە دارایییەکانی خۆی لە لایەن  ئامریکاوە، سکاڵای بە دژی ئەم وڵاتە لە دادگای لاهە تۆمار کردووە.

دوای هاتنەدەرەوەی یەکلایەنەی ئامریکا، لە ڕێککەوتنی بەرجام، سەپاندنی گەمارۆوە یەکلایەنەکانی ئەم وڵاتە دژی ڕێژیمی ئێران پەرەی سەندووە، کە لە ئاکامی ئەم گەمارۆیانەدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا ئورووپایییەکان کۆتایییان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی خۆیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هێناوە.