کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هۆکاری هاوسەرگیریی کچانی ژێرتەمەن ١٨ ساڵە

13:38 - 3 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: لە ئێراندا زیاتر لە ٤٣ هەزار کچی ژێرتەمەن ١٥ ساڵ،  چوونەتە نێو ژیانی هاوبەشەوە.

بەپێی ئامارێکی بڵاوکراو لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، زیاتر لە ٤٣ هەزار کچی ژێرتەمەن ١٥ ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێك هێناوە و زیاتر لە ٢٤ هەزار کچی ژێرتەمەن ١٨ ساڵیش جیا بوونەتەوە.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، کەسانی ژێرتەمەن ١٨ ساڵ ناتوانن هاوسەرگیریی بکەن، بەڵام لە یاسای ڕێژیمی ئیسلامیدا کچان لە ١٣ ساڵی و کوڕانیش لە ١٥ ساڵیدا، دەتوانن ژیانی هاوبەش پێک بهێنن و لە دادگادا بۆ ئەو کارە ڕێگایان پێ دەدرێت.

دەتوانرێت گرانی و بێکاری و نەتوانیی بنەماڵەکان لە بەخێوکردنی منداڵەکان و لە خواربوونی ئاستی زانیاری و ڕێپێدان لە لایەن یاساوە وەک هۆکاری بەشوودانی کچان لە تەمەنێکی زۆر کەمدا  ئاماژەی پێ بکرێت.

بوونی ئامارێکی لەم چەشنە، کە وێدەچێت ئەم دیاردەیە زۆر لەم ئامارە بڵاوکراوانە زیاتریش بێت، کارەساتێکە کە بە هۆکاری دواکەوتووییی کۆمەڵگا بەئەژمار دێت و لە بەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگا کۆسپ دروست دەکات.