کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پایەگاکانی خۆی لە کوردستاندا دادەمەزرێنێتەوە

12:53 - 30 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ سەرکوت و دامرکاندنی زیاتری کوردستان، دەستیان داوەتەوە دانانی بنکە نیزامییەکانی خۆیان لە کوردستاندا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی نیزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە گەڕەکی "دزەی سیاوەشـ"ـی شاری ورمێ کە گەڕەکێکی کوردنشینە دەستیان کردووە به دانانی پایەگای بەسیج و مۆرە و گۆپاڵبەدەستەکانی خۆیان لەوێدا کۆ دەکەنەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو بارەوە ڕایگەیاند، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئەو پایەگا بەسیجەیان لە مزگەوتی "فاتمەی زەهرا" دامەزراندووە، کە ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن، کە هەوڵە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، دەرخەری ترس و تۆقینی ڕێژیمە لە خەباتی خەڵکی کوردستان و چالاکیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.