کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ئەرتەشی ئەرکدار بە لەناوبردنی ئیسرائیل کرد

19:20 - 3 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە دوای هەڕەشەکانیان بە نیسبەت هێرشی نیزامی بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچە، لە نوێترین هەوڵدا، ئەرتەشیان ئەرکدار کردووە کە دەبێ ئیسرائیل لەناو بەرێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی ڕێکخراوەیی و بەرنامەداڕێژراو لە دوای هەڵایساندنی شەڕ لەگەڵ وڵاتانی ناوچە به تایبەت ئیسرائیل دایه.

لەو پێوەندییەدا، کاربەدەستانی ڕێژیمی  ئێران بەڵگەیەکی ئیجباریان له ئەرتەشدا پەسند و بڵاو کردووەتەوە کە بەپێی ئەو بەڵگەیە ئەرتەش ئەرکدار کراوە "ئیسرائیل لەناو بەرێت".

بەپێی ئەو بەڵگەیە "خوێندنەوەی دروشمی حەماسی" لە یەگانەکانی ئەرتەشدا ئیجباری کراوە و سەربازانی ڕێژیمی ئێران لە کاتی "سان" دەبێت ئەو دروشمانە بڵێنەوە.

ئەو دروشمانە لە ژێر ناوی ""خوێندنەوەی دروشمی حەماسی" بە ئەرتەش دراوە و بریتین لە: "فرمانده فرمانده  ۲۵ سال آینده،  با ایرانی پاینده اسراییلی نمانده".

باسی لەناوبردنی ئیسرائیل لەنێو بەرپرسانی ڕێژیمی ئێراندا باسێکی جیددیە و لە سەرووی هەموویانەوە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران بڕیاری داوە کە دەبێت ئیسرائیل لەناو بچێت.

خامنەیی تەمەنی ٢٥ ساڵی بۆ ئیسرائیل دیاری کردووە و بەرپرسانی ئەمنییەتی و نیزامیش شوێن کەوتووی ئەو بڕیارەی خامنەیین کە دەبێت ئەو بڕیارەی خامنەیی جێبەجێ بکرێت.

لەو بارەیەوە پاسداری ڕێژیم "عەبدولڕەحیم مووسەوی"، فەرماندەی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران ماوەیەک پێش باسی لەوە کردبوو کە ڕێژەی ٢٥ ساڵ تەمەن بۆ ڕێژیمی سەهیۆنیستی بڕاوەیە و ئەوەش وەک مەئمووریەتییەک بۆ سپای پاسداران دیاری کراوە.

لەو ماوەیەدا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە تەپەڵی شەڕ دەکوتن و هەڕەشەی شەڕ دەکەن، هەرەرها حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیم ڕوو لە وڵاتانی ناوچە و ئامریکا باسی لەوە کردووە شەڕ لەگەڵ ئێران دایکی هەموو شەڕەکانە.