کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاریگەریی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران کاغەزیشی گرتەوە

19:21 - 13 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: سزا و گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ١٠٠% کاغەزی ڕۆژنامە.

"سەید عەباس ساڵحی"، وەزیری ئیرشادی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پرێسکۆنفرانسێکدا باسی لەوە کردووە کە تەنیا بەشی دوو مانگی دیکە کاغەزییان هەیە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زۆربەی کاغەزی پێویستی خۆی لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەکات و ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ دابینکردنی کاغەزی پێویست ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە و کۆمپانیاکانیش لە ترسی سزاکانی ئامریکا خۆیان لە فرۆشتنی کاغەز بە ڕێژیمی ئێران دەبوێرن.

هەروەها شیرکەتە بەرهەمهێنەرەکانی کاغەزی نێوخۆیش کوالێتی کاغەزەکانیان لە خوارێیە کە هەتا ڕادەیەک کەڵكی بەکار‌هێنانیان نییە.

پێشتریش بەرپرسی سەندیکای بەر‌هەمهێنەرانی کاغەز و کارتۆن ڕایگەیاندبوو کە لە چاو ساڵی پێشوو نرخی کاغەزی ڕۆژنامە ١٠٠% بەرزبووەتەوە.