کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانگای زێڕی زەڕشۆران دەدرێت بە سپای پاسداران

11:46 - 22 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: نوێنەرێکی مەجلیسی ڕێژیم هۆشداری داوە، کە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی زێڕ لەو کانگایە، بەئەنقەست و بە مەبەستی هەرزانفرۆش کردنی زەڕشۆران بووە.

نادر قازی‌پوور، بەناو نوێنەری ورمێ لە مەجلیسی ڕێژیم، لە وتووێژیکدا لەگەڵ هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکانی ڕێژیم، باسی لەوە کردووە، کە دەیانەوێت کانگای زێڕی زەڕشۆران ڕادەستی ژێنە باشەکان "ژنهای خوب" بکەن.

ئەو نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم، ئاماژەی بەوە کردووە، کە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی زێڕ لەو کانگایە بە بیانووی ناڕەزایەتیی گوندەکانی دەوروبەر و هەروەها مانگرتنی کرێکارەکانی، بیانوویەکە بۆ ڕادەستکردنی ئەو کانگایە بە هەرزانترین نرخ.

جێگەی ئاماژەیە، کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی زێڕ لە کانگای زەڕشۆرانی تیکاپ نیوە بووە و بەڕێوەبەری گشتیی ئەو کارخانەیە لە کاتی وەرگرتنی بەرپرسیاریەتییەکەیەوە، تەنیا یەک شەو لەو کارخانەیە بووە.

کانگای زێڕی زەرشوران، لە ٣٥ کیلومێتری شاری تیکاپ سەر بە پارێزگای ورمێیە و وەکوو گەورەترین کانگای زێڕی ئێران بە ئەژمار دێت و بەڕێوەبەری ئەو کارخانەیە، لە کرێکاری غەیرەکورد کەڵک وەردەگرێ ، کە بووە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەو ناوچەیە.

بەرپرسانی ڕێژیم ئێران بۆ تاڵانکردنی داهات و سامانی کوردستان، لە کێبڕکێیەکی ناسالمدان و هەموو هەوڵیان ئەویە کە بە پاشەقول لێدانی یەکتر، زۆرترین دەسکەوتیان لە کوردستان هەبێت.