کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "قاسملوو و خەباتی کوردی ڕۆژهەڵات لە ڕوانگەی ڕاگەیاندنە نوروێژییەکانەوە" بڵاو کرایەوە

17:07 - 22 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: کتێبی "قاسملوو و خەباتی کوردی ڕۆژهەڵات لە ڕوانگەی ڕاگەیاندنە نوروێژییەکانەوە" لە نووسینی "عەلی مۆنەزەمی"، ئەندامی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نوروێژ بە بۆنەی ٢٩مین ساڵیادی شەهیدبوونی د.قاسملوو و هاوڕێیانی بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کتێبی "قاسملوو و خەباتی کوردی ڕۆژهەڵات لە ڕوانگەی ڕاگەیاندنە نوروێژییەکانەوە" لە نووسین و وەرگێڕانی "عەلی مۆنەزەمی"، ئەندامی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی نوروێژ بە شێوەی PDF بڵاو بووە.

ئەو پەرتووکە لە سێ بەش پێک دێ کە بریتین لە ١. پێشەکی ٢. نرخی ئازادیی گەلی کورد و هەوڵ و تێکۆشانی دوکتۆر قاسملوو بە دژی رێژیمی کۆنەپەرەستی خومەینی لە پەنجەرەی ڕۆژنامەکانی نوروێژییەوە ٣. خەباتی ئێمە وەک خەباتێکی رەوا (خەباتی رەوا لە ڕوانگەی شەهید دوکتۆر قاسملووەوە).

کاری گرافیک و دیزاینی ئەم کتێبە لە لایان کاک هۆزانەوە ئەنجام دراوە.

عەلی مۆنەزەمی ئەم کتێبەی پێشکەش بە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی قۆناخی نوێی خەباتەکەمان – شەهیدانی ڕاسانی ڕۆژهەڵات کردووە.

دەزگای ڕاگەیاندنی گشتیی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە سپاسی کاک عەلی مۆنەزەمی نووسەری ئەو کتێبە و کاک هۆزان دیزانینێری ئەو کتێبە دەکات کە ئەرکی  زەحمەتەکانی ئەو کتێبەیان وەئەستۆ گرتووە.

خوێنەرانی بەڕێزی کوردستان میدیا دەتوانن بۆ داگرتنی ئەم کتێبە لە سەر ئەم کرتەیە کلیک بکەن.