کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان/دوو بەرهەمی شیعری بە زمانی کوردی ئامادەی بڵاوکردنەوەن

23:04 - 21 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: دوو شاعیری لاو لە کرماشان، دیوانی شیعری نوێی خۆیان ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوە کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، کۆمەڵە شیعری شینکەر، بەرهەمی وێژەیی موعین شاوەیسی بەمزووانە دەخرێتە کتێبخانەکان.

ئەم کۆمەڵە غەزەڵانە، مەسنەوی و دووبەیتی و چوارینەی بڕگەیی و عەرووزین و نوێترین بەرهەمی موعین شاوەیسییە کە لە ١٠٠٠ بەرگ و ١٣٨ لاپەڕەدا ئامادەی لەچاپدانە.

دامەزراوەی فەرهەنگیی کلهرگراف، تەڕڕاحی سەر بەرگی کتێبەکەی وەئەستۆ گرتووە و بڵاوکراوەی کرماشانیش ئەرکی لەچاپدانی.

هەروەها یەکەمین دیوانی شیعری کوردی تەگرە ژیلە بەرهەمی وەحید میرە بەیگی، لە بەرەبەرەی چاپ و بڵاوکردنەوەدایە.

لەئێستادا ئەم بەرهەمە ئەدەبییە بە شێوەی ئەلەکترۆنی و بە خۆڕایی کەوتووەتە بەردیدی خوێنەران.

سەید وەحید میرە بەیگی، لەدایکبووی ١٣٦٥ هەتاوی لە شاری کرماشانە و زیاتر لە ١٠ ساڵە لە بواری ئەدەبی کوردی و فارسی‌دا چالاکە.