کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان و ئێران گۆڕەپانی چالاکیی تەبلیغیین

12:03 - 18 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان و هەروەها مەحکوومکردنی تێرۆریزمی نێودەوڵەتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران، لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

تیکۆشەرانی دێموکرات لە ورمێ بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران، له گوندەکانی "گردیک ناسر، حەفەت ئاباد، سێ گرکان و ڕێگای ئەسڵیی ورمێ ـــــ زێویە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هاوکات ڕۆڵەکانی دێموکرات لە تاران، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڤییەن وێنە و تراکتی تایبەت به ٢٢ی پووشپەڕیان لە شاری "دەماوەند" بڵاو کردووەتەوە.