کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دێرین لە بۆکان

12:53 - 17 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "کەریم مەجیدی"، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکرات، دانیشتووی گەڕەکی میرئاوای بۆکان بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک که‌ریم یه‌کێک له‌و کەسە شۆڕشگێرانە بوو، کە له شه‌ڕه‌کانی "باغی ئه‌حمه‌دی، شەڕەکانی مه‌سیری خۆراسانە و تازه‌قه‌ڵا، بە دژی داگیرکەرانی کوردستان قاره‌مانانە شەڕی کردووە.

ئەم شۆڕشگێڕە قارەمانە به هۆی پیلانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، تووشی ناڕه‌حە‌تییه‌کی زۆر بوو و چە‌ندین ساڵ له دۆخێکی زۆر ناخۆشدا له زیندان ڕاگیرا و لە لایەن جەلادانی ڕێژیمەوە ئەشکەنجە درا.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.