کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

12:03 - 10 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەرورە و نەتەوەیی، خەڵکی شاری قوروە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، مامۆ مەشهەدی "نادعەلی کەریمی" گەورەی خانەدانی کەریمی لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری قوروە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کوڕی خوالێخۆشبوو  کوێخا "حەق موراد کەریمی کۆنگرە"، یەکێک لە گەورە کەسایەتییه خۆشناو و نیشتمانپەروەرەکانی نەتەوەی کورد بووە

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ئەو تێکۆشەرە دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.