کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

13:39 - 8 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرێکی نیشتمانپەروەر و دێموکرات لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاک "ئەحمەد پەرئەنداخته" کەسایەتیەکی خۆشەویست و نیشتمانپەروەری ناوچەی شنۆ بۆ هەمیشە دڵی له لێدان کەوت.

خوالێخۆشبوو سەردەمی خەباتی چەکداریی ساڵەکانی ١٣٥٧ هەتا ٦٠ی هەتاوی خزمەتێکی زۆری بە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و لە هیچ هاوکارییەک بۆ حیزبی دێموکرات دەرێغی نەدەکرد.

تەرمی ئەو کەسایەتییە نیشتیمانپەروەر و دێموکرات‌دۆستە لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.