کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

12:33 - 19 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەر، خەڵکی شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاجی سەید "ڕەسووڵ مستەفا پوور" ناسراو بە حاجی سەید "ڕەسووڵی قاتێ مەنگووڕان"، کەسایەتییەکی تێکۆشەر لە شاری پیرانشار لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو كەسایەتییەکی ناسراو و باوەڕپێکراوی ناوچەی پیرانشار بە تایبەت ناوچەی "نەڵێن" بوو.

ماڵی حاجی سەید ڕەسووڵ هەمیشە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەكەنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو و لە  سەردەمی خەباتی چەکداریی ساڵەكانی ٤٦ و ٤٧ تیشدا بە ھەمان شێوە، ماڵی ناوبراو جێگای حەسانەوەی شۆڕشگێڕان بوو.

تەرمی ئەو کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.