کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر کۆچی دوایی کرد

12:06 - 28 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری ناوچەی شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە  ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، "حاجی مەلا قادر قوربانی" خەڵکی گوندی چەپەراوی ناوچەی شنۆ، لەتەمەنی ٩٦ ساڵیدا کوچی دوایی کرد.

کۆچکردوو لە پاڵ کەسایەتییە نیشتمانپەروەرانەکەیدا کەسایەتییەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناوچەکە بوو، کە بنەماڵەیەکی دڵسۆزی حیزب و نیشتمانن.

لە ڕابردوودا کوڕێکی ناوبراو کادری حیزبی دێموکرات بووە کە پاش ماوەیەک پێشمەرگایەتی، لەسەر ئیزنی حیزب چووەتەوە بۆ ناوخۆی وڵات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لەبنەماڵەی خوالێخۆشبوو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.