کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گرووپی موسیقیی ژیوار و ڕووناک لە تاران کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن

17:20 - 25 خەرمانان 2716

کوردستان میدیا: دوو گرووپی موسیقیی ژیوار و ڕووناک لە پێتەختی ئێران کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن و هونەری خۆیان لە موسیقی‌دا پیشان دەدەن.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، گرووپی ژیوار بە سەرپەرستیی ژیوار شەیخولئیسلامی، ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان لە تالاری وەحدەتی تاران کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن.

ئەو گرووپە هونەرییە لە دوو بەشی کوردی و فارسی‌دا کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن.

هەروەها گرووپی موسیقیی ڕووناک بە چەندین پارچە موسیقی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران، لە تالاری وەحدەتی ئەو شارە کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن.

سەرپەرستیی گرووپی ڕووناک لە ئەستۆی کەیوان عەلی‌محەممەدیە و کۆنسێرتەکەیان بە بەشداریی هونەرمەندانی خۆجێیی بەڕێوە دەچێت.

گرووپی ڕووناک چەندین پارچە موسیقیی کوردی، جنووبی، ئازەری، سوننەتی، لوڕی، بەختیاری، گیلەکی، خۆراسانی و بەلووچی بەڕێوە دەبەن.