کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەى پێشنیارکراوی سکرتێری گشتی بۆ گۆڕینی پێکهاتەی حیزبی دێموکرات \"پێكهاته‌ و سیستمى فرە جەمسەر و هاوسەنگ\"

18:32 - 19 بانەمەڕ 2717

وەک دەزانین پێویستییەکانی گۆڕینی پێکهاتەی حیزبی دێموکرات ساڵانێکە سەریان هەڵداوە. بەڵام گۆڕینی پێکهاتەی حیزب لەو کاتەدا گەیشتە لووتکە کە حیزبی دێموکرات دوای دوو دەیە بڕیاری دا ئیتر لەمەو بەدوا، بوون و خەباتی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە شێوەیەکی نوێ و بەرین پەرە پێبدات و هاوتەریب لەگەل بارودۆخی سیاسی نێو خۆ و گۆڕانکارییەکانی ناوچە، بتوانێ تواناکانی خۆی لە قۆناخی جێگرتووی پێشووەوە، بەرەو قووڵایی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان بگوازێتەوە و ڕاسانی ڕۆژهەڵات بکاتە مێژوویەکی نوێ بۆ خەباتی ئەم قۆناخەی جووڵانەوەکەمان لەپێناو رزگاریی نەتەوەیی و نیشتمانیدا.

پێویستییەکانی ئەم گۆڕینە لە ئێستادا زۆر ئاسایی و گونجاوترن، چونکە گوتاری نەتەوەیی- دێموکراتیکی حیزبی دێموکرات دیارە و ستراتژییەکەشی بۆ پیادەکردنی ئەم گوتارە دیار و لە ئارادایە. بۆیە بۆ ئەوەی حیزبی دێموکرات بتوانێ هەلومەرجە نوێیەکە بەڕێوەبەرێت، پێویستیی بە گۆڕینی پێکهاتە و سیسیتمی رێکخراوەیی خۆیەتی تاکو لەم ڕیگەیەوە پێکهاتەی نوێی حیزب لەگەڵ گوتار و ستراتیژییەکه‌ی رێکبخات و بەم گۆڕینەی، هەلومەرجێک بەرەوپێش دەبات کە پێیوایە ساختاری پێشووی ناتوانێ وڵامدەری بێت.

بۆ داگرتنی دەقی گەڵاڵەکە کلیک بکە:

گەڵاڵەى پێشنیارکراوی سکرتێری گشتی بۆ گۆڕینی پێکهاتەی حیزبی دێموکرات

چارتی پێکهاتەی نوێ