کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٢ی پووشپەڕ هێمای خەباتە

12:28 - 26 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یادی شەهیدانی ڤییەن بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆڵەکانی دێموکرات، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، بەردەوام لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، لە گەڕەکانی عەباساوا، قەوخ (لە دەورووبەری قوتابخانە و مزگەوتی جامیعەی قەوخ)، تەپەی گۆڕه جوولەکه، شیوی جووتیاران،  گەڕەکەکانی حەماڵاوای سەروو، حەماڵاوای خواروو، تەپی ماڵان و بەردبڕان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژە، پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.