کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی ٢٥ گەلاوێژ بەرز ڕاگیرا

12:29 - 22 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: کوردستان بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوام چالاکیی بەرینی تەبلیغیی بەڕێوە دەبات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شار و گوندەکانی کوردستان بە بۆنەی ٧٣مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز ڕاگرت.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ئەو ڕۆژه مێژووییە لە شوێنەکانی وەک: "گڵکۆی پێشەوا، لە سەر ئابشاری زانکۆی ئازادی مەهاباد، تەپەی پشتی سێ ئاشان ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان بە درێژایی٢ میتر و بە پانی ١ میتر هەڵکرد.