کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسحاق جەهانگیری لە گەندەڵییەکانی ڕێژیم دەدوێ

12:53 - 28 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: جێگری یەکەمی سەرکۆماری رێژیمی ئێران دەڵێت: گەندەڵیی بەرپرسانی باڵای ئێرانیشی گرتووەتەوە.

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئیسحاق جەهانگیری لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئیرنا"، وتوویەتی: لە کاتێکدا کە دەتوانرا و دەکرا پێش بە گەندەڵی بگیردرێت، ئەو کارەیان نەکرد و هەندێک لە بەرپرسان وڵاتیان ئالوودە کرد.

جەهانگیری ڕێگای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گەندەڵیی ، بەرەنگاربوونەوەی بێهەڵاواردن و بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە لە چ تاقمێکی کۆمەڵگان ناو برد و وتی: ئەگەر لە کاتی خۆیدا بەرەوڕووی کارە دزێوەکانی ئەو بەرپرسانەی کە داوێنی کۆماری ئیسلامییان پیس کردووە، ببواینەوە، ئەمڕۆ بەرەنگاربوونەوە وەک پرسێکی گشتگیر هەموو کۆمەڵگای نەدەگرتەوە، کە لە ڕاستیدا ئاماژەی قسەکانی جەهانگیری بەو تاوانە گەندەڵییانە بوو، که محەممەدڕەزا رەحیمی و حەمید بەقایی لە کاتی سەرکۆماریی مەحموود ئەحمەدی‌نژاددا کردوویانە.

وتەکانی جەهانگیری لە حاڵێکدایە، که گەڵاڵەی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ "پووڵشوویی" کە زۆرتر لە لایەن خودی بەرپرسانی باڵای ڕێژیمەوە ڕووی داوە، پاش درانی به مەجلیس ڕەت کرایەوە.

بەرپرسانی پلە بەرزی رێژیمی ئێران، خۆیان لە یەکەم کەسانێکن، کە لە گەندەڵییە ئیداری و حکوومەتییەکاندا بەشدارن و ئێستەش هەندێ لە نزیکانی دەوڵەتی ڕۆحانی بە تاوانی گەندەڵیی ماڵی دەسبەسەر کراون، کە لە ڕاستیدا بۆ سەرپۆشدانان به سەر ڕاستییەکانە.