کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین کۆمەڵەی شیعری شاعیری کورد ئەسمەر ئیبراهیمی چاپ و بڵاو کرایەوە

15:36 - 12 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: کۆمەڵە شیعری چاوم کە بە دواتا دەشتێکە\'\' یەکەم بەرهەمی شیعریی ئەسمەر ئیبراهیمی\'\' لە سنە چاپ و بڵاو کرایەوە.
هەواڵدەرییەکانی نێوخۆی ئێران بڵاویان کردەوە، کۆمەڵە شیعری \'\'چاوم بە دواتا دەشتێکە\'\' ٣١ شیعری کورتی نوێی بە زمانی کوردی لەخۆی گرتووە کە لەلایەن وەشانگەی \'\'ژیار\'\'ی سنەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ئەو کۆمەڵە شیعرە لەلایەن \'\'ئەسمەر ئێبراهیمی\'\'یەوە لە ساڵەکانی نێوان ٨٨ هەتا ٩١ی هەتاوی هۆنراونەتەوە و وەکوو یەکەم بەرهەمی ئەو شاعیرە کوردە چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

رێوڕەسمی ناساندنی \'\'چاوم کە بە دواتا دەشتێکە\'\' رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ لە هۆلی ژمارە ٢ی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.

ئەسمەر ئیبراهیمی شاعیری کورد، ساڵی ١٣٤٨ لە سنە لە دایک بووە و لە سەرەتای لاوییەوە ئۆگریی بە فەرهەنگ و ئەدەبیات و هۆنینەوەی شیعر بووە و هەمیشە لە زۆربەی کۆڕە ئەدەبی و فەرهەنگییەکاندا ئامادە بووە.