کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سزای ٤٦ ساڵ زیندان بۆ ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ماکۆ بڕایەوە

22:58 - 2 جۆزەردان 2712

کوردستان میدیا: ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ماکۆ لە پارێزگای ورمێ، لەلایەن دادگای شۆڕشی خۆییەوە حوکمی ٤٦ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.


بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ماکۆ بەناوەکانی مستەفا ئارمین، وەلی بەلخکانلوو، مووسا هاتفی، سەعید درایەت و عەلی مەرحەمەتی، لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆییـەوە بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران و دژایەتیی خوا و پێغەمبەر، حوکمی ٤٦ ساڵ زیندان و دوورخرانەوەیان بەسەردا سەپاوە.
ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە ساڵی رابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمەوە دەسبەسەر کراون، کە یەکێک لەو ٥ هاووڵاتییە بەناوی وەلی بەلخکانلوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.
مووسا هاتفی بە ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری، سەعید درایەت بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری، عەلی مەرحەمەتی بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری، مستەفا ئارمین و وەلی بەلخکانلوو بە ١٥ ساڵ زیندان، سزای موحاربە و دوور خرانەوە، سزا دراون.

راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران