کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی سنه

12:40 - 25 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی رووداوێکی دڵتەزێنەوە لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی \'\'سەردار شاکری\'\' کوڕی \'\'جەعفەر\'\' بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی کۆچی دوایی کرد.
سەردار شاکری تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی گوندی \'\'شیان\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'ژاوەرۆ\'\'ی سنە، بەهۆی بەربوونەوە لەسەر بانی ماڵەکەی خۆی گیانی لە دەست داوە.
سەردار هەر لە سەرەتای پێوەندی گرتنییەوە لەگەڵ رێکخستنی نهێنیی حیزب، وەکوو ئەندامێکی چالاک، بەوپەڕی راستبێژییەوە ئەرکە حیزبییەکانی بەڕێوە دەبرد.
ئەو ئەندامەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەتا دواساتەکانی ژیانی بە رێبازی حیزب و نەتەوەکەی وەفادار مایەوە و شانازیی پێوە دەکرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو دەکات و هیوای سەبووری بۆ کەس و کارەکەی دەخوازێ.


رۆحی شاد