کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە سەلاسی باواجانی

13:21 - 25 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سەلاسی باواجانی لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، ئەندامێکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی \'\'مستەفا بەهرامی\'\' خەڵکی گوندی \'\'مەیانخوێ\'\'ی تازاوای سەلاسی باواجانی کۆچی دوایی کرد.
مستەفا بەهرامی ساڵی ١٣٣٤ی هەتاوی لە دایک بووە و خوێندنی هەتا ٥ی سەرەتایی لە ئاوایی مەیانخوێ تەواو کردووە و بەهۆی دەستکورتی و هەژاری بۆ دابینکردنی بژیویی ژیان رووی لە شارەکانی باشووری ئێران کردووە.
هەتا کاتی دەسپێکی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق ئاوارە بوون و لە کەمپی ئەلتاش نیشتەجێ بوون. لەوێ لەگەڵ رێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێوەندیی گرتووە و چالاکی و ئەرکە حیزبییەکانی بە ئەنجام گەیاندووە.
مستەفا بەهرامی کەسێکی خەڵکی و خاکی و کۆمەڵایەتی بوو و لە زۆر بوارەوە هەمیشە یارمەتیدەری خەڵکی هەژار و زەحمەتکێش بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کار ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.


رۆحی شاد