کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ناوچەی ورمێ کۆچی دوایی کرد

14:49 - 25 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی \'\'تەرگەوەڕ\'\'ی ورمێ، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی ورمێ بەناوی \'\'عەبدولباقی میرۆزادە\'\' خەڵکی گوندی \'\'خەلیفەتان\'\' بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ماڵی عەبدولباقی لە سەردەمی خەباتی چەکداریدا هەمیشە وەکوو بنکەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و بە دایمە هاوکار و هاوڕێی پێشمەرگە لە دانی هەواڵ و زانیاری بەنیسبەت حوزووری دوژمن لە ناوچەکەدا بوو.
عەبدولباقی میرۆزادە، هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی باوەڕی قووڵی بە مافی رەوای گەلەکەی هەبوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد