کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

\'\'دوایین زستان\'\' لە فیستیڤاڵی فیلمی بەغداد، خەڵاتی تایبەتیی بردەوە

20:46 - 27 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی \'\'دوایی زستان\'\' لە دەرهێنانی فیلمسازێکی کوردستانی ئێران لە بەشی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی بەغداد نمایش کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستانی میدیا، رێکەوتی ١٤ی رەزبەر، فیلمی سینەمایی \'\'دوایین زستان\'\' لە دەرهێنانی \'\'سالم سەڵواتی\'\' لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە شاری بەغدار پایتەختی عێراق، نمایش کرا.
ئەو فیلمە خەڵاتی تایبەتیی هەیئەتی داوەرانی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەغداد لە رێکەوتی ١٤ هەتا ١٨ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
هەنووکە ئەو فیلمە لە بەشی رکابەرییەکانی فیستیڤاڵی فیلم لە شاری \'\'دهۆک\'\' لە هەرێمی کوردستان بەشدارە و بڕیارە لە ٤٤ـەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی \'\'هیند\'\'یش کەلە رێکەوتی ٢٨ی رەزبەر هەتا ٨ خەزەڵوەری ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت، نمایش بکرێت.